ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەیەكی نائاسایی لەسەر بەرزبوونەوەی نرخ ئەنجامدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرۆكایەتی كۆبونەوەیەكی نائاسایی حكومەتی كرد كە تایبەت بوو بە بەرزبونەوەی نرخی خۆراك و كاڵا و پێداویستییەكانی هاوڵاتیان لە بازارەكانی عێراقدا.

بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق باس لەوەكراوە، كۆبونەوەكە تایبەت بووە بە ئاسایشی خۆراك و رێگریكردن لە بەرزكردنەوەی نرخی خۆراك لە بازاڕەكاندا كە هەریەك لە وەزیرانی دارایی كشتوكاڵ و بازرگانی و دەرەوە و پلاندانان چەند بەرپرسێكی تری حكومیی تیایدا بەشداربوون.

لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ كراوە لەسەر گرەنتی كردنی ئاسایشی خۆراك و ئامادەكاری وەزارەتەكان تا شەڕی رووسیا و ئۆكرانیا كاریگەریی نەكاتە سەر عێراق.

لەراگەیەنراوەكەدا ئەوەشهاتووە، مستەفا كازمی داوای لە وەزارەتەكانی دارایی و بازرگانی كردوە رێكاری پێویست بگرنەبەر و پرسی ئاسایشی خۆراك بكرێتە كارنامەی سەرەكی كۆبونەوەی داهاتوی ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی ئابوری عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا