ئەمەریكاو ئێران لەسەرپرسی بەندكراوەكانیان گفتوگۆ دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی حکومەتی ئێران، ئاشکرای دەكات کە دەربارەی ئاڵوگۆڕکردنی بەندکراوەکان لەگەڵ ئەمریکا لە گفتوگۆدان.

عەلی رەبیعی، وتەبێژی حکومەتی ئێران، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا لە تاران، باسی لە ئەگەری ئاڵوگۆڕکردنی ئەو بەندکراوانەی هاوڵاتی ئێرانین و لە ئەمریکا یان هەر وڵاتێكی دیکە بە فەرمانی ئەمریکا بەندکراون، لەگەڵ ئەو هاوڵاتییە ئەمریکییانەی لە ئێران بەندکراون، رایگەیاندووە، بە حکومەتی پێشوی ئەمریکایان راگەیاندووە، ئەوان ئامادەن ئەو کارە ئەنجام بدەن، بەڵام ئەمەریكا دانیشتن و گفتوگۆیان لەسەر مێزی گفتوگۆرەتکردەوە و سوربون لەسەر بە بارمتە هێشتنەوەی ئێرانییەکان.

لەبارەی هەڵوێستی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا دەربارەی بابەتی بەندكراوانی نێوان ئەو دوو وڵاتە رایگەیاندووە، دانوستانەکان دەربارەی ئەو پرسە بەردەوامن. ئەگەر دانوستانەکان بگەنە ئەنجام و بەندکراوە ئێرانییەکان ئازاد بکرێن، ئەوا لە چەند رۆژی داهاتوودا زانیاری ورد دەربارەی ئەو بابەتە دەخرێتەڕو.

لە ئەمریکا ژمارەیەک هاوڵاتی ئێرانی بەتۆمەتی پێشێلکردنی سزاکانی سەر وڵاتەکەیان زیندانیکراون، پێشتریش لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا ئاڵوگۆڕکردنی بەندکراوان ئەنجامدراوە دوایین هەنگاویش لە حوزەیرانی ساڵی 2020 بوو کە ئێران سەربازێکی پێشوی ئەمریکای لە بەرانبەر زانایەکی ئێرانی ئازاد کرد کە لە ئەمریکا زیندانی کرابوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا