ئەمریكا سزای نوێ‌ بەسەر ژمارەیەك كۆمپانیا و هاوپەیمانی ئێراندا دەسەپێنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا ڕایگەیاند سزای بەسەر ژمارەیەك كەسایەتی ئێرانی و هاوپەیمانی ئەو وڵاتەدا سەپاندووە، كە پشتیوانی گرنگیان بۆ بەرنامەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی سوپای پاسدارانی ئێرانی هەبووە، ئێرانیش دەڵێت سزاكان نیشانەی پێچەوانەی هەڵوێستەكانی ئەمەریكان.

ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا رایگەیاندووە، هێزەكانی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران و ژمارەیەك لە گروپە هاوپەیمانەكانی وەك (حزبوڵڵا، حەماس، كەتایب حزبوڵڵا و حوسییەكانی یەمەن) فڕۆكەی بێفڕۆكەوانیان بەكارهێناوە و پەرەیان پێداوە ئەمەش قەیرانەكەی بەرە و هەڵكشانێكی مەترسیدار بردووە.

واڵی ئەدیمۆ، جێگری وەزیری خەزێنەی ئەمریكا ئاماژەی بەوەكردووە، بڵاوكردنەوەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لەلایەن ئێرانەوە لە سەرتاسەری ناوچەكە هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی و سەقامگیری نێودەوڵەتی.

وتیشی، “ئێران و گروپە چەكدارە بەكرێ گیراوەكانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانیان لە هێرشەكانیان بۆ سەر هێزەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانەكانی و كەشتییە بارهەڵگرە نێودەوڵەتییەكان بەكارهێناوە”.

لە بەرامبەردا سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەنراوێكدا، ئیدانەی سەپاندنی سزای نوێی ئیدارەی ئەمریكای كردووە بەسەر چوار كەس و دوو كۆمپانیا كە پشتیوانی لە فەیلەقی قودس و بەرنامەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی سوپای پاسدارانی ئێران دەكەن.

ئاماژەی بەوەكردووە، سزا نوێكان، نیشانەی هەڵوێستی پێچەوانەی ئەمریكان، ویستی گەڕانەوە بۆ سزاكان دەرخەری ئەوەیە ئیدارەیەك كە بیەوێت بەردەوامی بە ئیدارەی ترەمپ بدات، متمانەی پێ ناكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا