ئەحمەد سەحاف: لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی سەرپەرشتی ھەڵبژاردنی عێراق ناکرێت

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاندووە، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، سەرپەرشتی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق ناکرێت.

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق راشیگەیاندووە، هیچ چاودێرییەکی نێودەوڵەتی نییە بۆ هەڵبژاردنی عێراق و تەنها لەسەر داوای حکومەتی عێراق بە پابەندبوون بە سەروەریی نیشتمانیی لایەن تیمێکی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، چاودێری پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پێشوختە دەکرێت.

بڕیارە رۆژی 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ له‌عێراق بەڕێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا