عێراق دژی سزادانی فالح فەیاز دەوەستێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەرسوڕمانی خۆی لەبارەی بڕیارەکەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بۆ سزادانی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی راگەیاند.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، بڕیارەکەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بۆ سزادانی فالح فەیاز جێگای سەرسوڕمانە و بە بریارێکی ناپەسەند وەسفی کرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ ئیدارەی ئێستا و نوێی واشنتۆن بەدواداچوون بۆ ئەو بڕیارانە دەکەن کە لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە لە دژی عێراقییەکان دەردەکرێن.

ئێوارەی هەینی رابردوو، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بە تۆمەتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ، سزای بەسەر فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و راوێژکاری پێشووی ئەمنی عێراقدا سەپاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا