پاپای ڤاتیكان: نزا بۆ گەلی عێراق دەكەم

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان لە پەیامێكدا رایگەیاند، نزا بۆ گەلی عێراق دەكەم، دەشڵێت، دیالۆگ و برایەتی دوو رێگای سەرەكین بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی عێراق.

پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان ئاماژەی بەوەشكرد، گفتووگۆ كردن و دانوستان و پاراستنی برایەتی پێویستییەكی سەرەكییە بۆ رووبەڕووبونەوە و تێپەڕاندنی ئەو بارودۆخە ناهەموارەی لە عێراقدا هەیە و گەشتن بە ئامانجی خوازراوی گەل.

رۆژانی 29 و 30ی ئەم مانگە خۆپیشاندەرانی لایەنگری رەوتی سەدر هێرشیانكردە سەر ناوچەی سەوز، بەو هۆیەشەوە شەڕ و پشێوی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەكان رویدا، لانی كەم 30 كەس لە خۆپیشاندەر و هێزە ئەمنیەكان كوژران و زیاتر لە 300 كەسی دیكەش برینداربون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا