ئەم بابەتە 169 جار بینراوە
پۆڵەتیك پرێس
بۆ یەكەمینجار لە مێژوودا پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان سەردانی هەرێم و لە فڕۆكەخانەی هەولێر لەلایەن سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەت و ژمارەیەك بەرپرسی دیكەوە پێشوازی لێكرا.
سەردانەكەی پاپا بۆ هەولێر دوای سەردانە دوو رۆژییەكەی هات كە بۆ بەغداو شارەكانی دیكە ئەنجامی دابوو.
دوای گەشتنی بە فڕۆكەخانەی هەولێر، پاپا بەرەو شاری موسڵ بەڕێكەوت و بڕیارە دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ سەردانی هەرێم بكاتەوە.
بڕیارە لە سەردانەكەیدا بۆ هەرێم سەردانی چەند شوێنێك بكات و بەهۆیەوە چەندین مەراسیمی جیاوازی بۆ رێكدەخرێت.