پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، بەهای نەوت رووی لە دابەزین کرد، ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی قەبارەی سووتەمەنیی کۆگاکراوی ئەمریکا.
رۆژی چوارشەممە 8ی ئایار، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنتی دەریای باکوور 30 سەنت دابەزی و بە 82 دۆلار و 80 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 25 سەنت هاتەخوارەوە و بە 78 دۆلار و 10 سەنت کڕێن و فرۆشتنی پێوەکرا.
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە رۆژی سێشەممە (07-05-2024) راپۆرتی خۆی لەبارەی وزەی گەورەترین وڵاتی بەکاربەری نەوت لە جیهان (ئەمریکا) خستەڕوو.
لە راپۆرتەکەدا ئەوە ئاشکرابوو، قەبارەی نەوت و سووتەمەنیی کۆگاکراوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە یەک هەفتەدا 510 ملیۆن بەرمیل زیادیکردووە.
زیادبوونی قەبارەی کۆگای نەوت و بەرهەمە نەوتییەکانی ئەمریکا بەواتای دابەزینی خواستی ئەو وڵاتە دێت لەسەر نەوت، ئەمەش کاریگەریی راستەوخۆ لەسەر نرخی ئەو کاڵا ستراتیژییە لە بازاڕەکانی جیهان دادەنێت.