پۆڵەتیك پرێس
هەموو ئامادەكارییە ئەمنی و تەندروستییەكان بۆ پێشوازی پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان تەواوبوون، كە بڕیارە ئەمڕۆ هەینی 5ی ئادار بگاتە بەغدا و لە بەرنامەی سەردانەكەشیدا بڕیارە سەردانی هەرێمی كوردستان بكات.
جگە لە كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و هەرێم، وێستگەیەكی سەردانەكەی پاپای ڤاتیكان بۆ شاری نەجەفە، كە شارێكی پیرۆزی شیعەكانە لە عێراق و جیهان و عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق لەو شارە پێشوازی لە پاپا دەكات.
سەردانەكەی پاپای ڤاتیكان بۆ عێراق لە كاتێكدایە كە لە ماوەی رابردوو ژمارەیەك هێرشی مووشەكی و چەكداری لە عێراق لەلایەن گروپە چەكدارەكانەوە ئەنجام دران، وێڕای ناسەقامگیری ئەمنی و پەتای كۆرۆنا پاپا بڕیاری سەردانی بۆ عێراق هەڵنەوەشاندەوە.