سیستانی: سیاسییەکان بێهیوایان کردووم

پۆڵەتیک پرێس

لویس ساکۆ، پەتریاکی کلدانەکان لە عێراق و جیهان چەندین زانیاری لەبارەی گفتوگۆکەی نێوان عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان و پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان بڵاوکردەوە.

ساکۆ وتی: پاپا سوپاسی سیستانی کردووە بۆ ئەو پێشوازییەی لێیکردووە و هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر ئەو خاڵانەی لە چاپێکەوتنەکەدا تیشکیان خستووەتەسەر کە لە بەرژەوەندی گشتی و خزمەتی مرۆییدا خۆیان بینیوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سیستانی بە پاپای وتووە، سیاسییەکان بێهیوایان کردووم، تەنیا بەدوای بەرژەوەندی خۆیاندا دەگەڕێن، ساکۆ باسی لەوەشکرد، سیستانی لە ماڵەکەیدا پێشوازی لە هیچ سیاسییەک ناکات.

رۆژی دووشەممە، لە ساتی گەڕانەوەیدا پاپا فرانسیس بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، چوونی بۆلای عەلی سیستانی سودی رۆحی پێبەخشیوە و یەکەمین هەنگاو بووە بۆ پتەوکردنی پەیوەندی لەگەڵ شیعەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا