پاپای ڤاتیکان سەردانی هەولێر دەکات

پۆڵەتیک پرێس

پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان سەرەتای مانگی ئاداری داهاتوو سەردانی عێراق دەکات و بڕیارە سەردانی هەولێری پایتەختی کوردستانیش بکات.

پاپا فرانسیس ئاماژەی بەوەکرد، تەنانەت بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئەگەر رێوشوێنی دوورکەوتنەکەوەی کۆمەڵایەتی رێگا بە عێراقییەکان نەدات لە نزیکەوە بمبینن ئەوا دەتوانن لەڕێی شاشەی تەلەفزیۆنەکانەوە بمبینن.

بەپێی هەواڵێکی کەناڵی فرانس 24، وا بڕیارە پاپا سەردانی هەولێر بکات و بچێتە یاریگای نێودەوڵەتی فرانسۆ هەریری، ئەو یاریگایەی لەکاتی سەرهەڵدانی داعشدا ژمارەیەکی زۆری مەسیحییەکانی لەخۆگرت.

هاوکات، بڕیارە سەردانی پارێزگای نەینەوا و موسڵ و ئەو ناوچانە بکات کە لە ساڵی 2014 لەلایەن رێکخراوی چەکداری داعشەوە کۆنتڕۆڵکران.

پاپا ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر شەپۆلی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا بێتەئاراوە ئەوا رەنگە رای خۆی لەبارەی سەردانەکەی بۆ عێراق بگۆڕێت.

لە سەرەتاکانی مانگی کانوونی یەکەمی رابردوو، پاپا فرانسیس رایگەیاند، لەماوەی نێوان 5 بۆ 8ی ئاداری 2021، سەردانی عێراق دەکات.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا