پۆڵەتیک پرێس
پاپای ڤاتیکان رۆژی هەینی لە پەیامێکدا رایگەیاند، روخساری منداڵانی سوریا و عێراق و یەمەن کە باجی جەنگێکی سەخت دەدەن، پێویستە ویژدانەکان بهەژێنێت.
پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان، لە پەیامێکدا بەهۆی جەژنی لەدایکبوونی مەسیح رایگەیاند، ئاهەنگەکانی ئەمساڵ، بەشێوازێکی تایبەت بەڕێوەدەچن بەجۆرێک بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، هەمووان دەمامک دەبەستن و بواری باوەشکردن و ماچکردنی ئازیزان نابێت.
پاپا هیوای ئەوەشی خواست، ساڵی نوێ ببێتەهۆی کۆتاییهێنان بە ئاڵۆزییەکان لە تەواوی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست.
ساڵانە و لە رۆژی ٢٥ی کانوونی یەکەمدا، وڵاتانی رۆژئاوا و ئەو کەسانەی سەر بە ئایینی مەسیحن ئاهەنگی ساڵیادی لەدایکبوونی عیسای پێغەمبەری مەسیحییەکان دەگێڕن.