باڵیۆزی ئێران لە عێراق: حكومەتی زۆرینە سەركەوتوو نابێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە عێراق ڕایگەیاند پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق بەندە بە بڕیاری لایەن و پێكهاتە سیاسییەكانی ئەو وڵاتە و “شێوەكەی هەرچۆنێك بێت” كۆماری ئیسلامی ئێران پشتیوانی لێدەكات، بەڵام پێشنیازی ئەوە دەكات حكومەت لە ڕێگەی سازان پێكبهێنرێت و حكومەتی زۆرینە نەبێت.

ئیرەج مەسجدی لە لێدوانێكی میدیاییدا رایگەیاند: ئێران سەیری ئەزموونی چەند ساڵی ڕابردووی عێراق دەكات و “ئاراستەی سازان” لە پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراقدا بە شیاوتر دەزانێت.

لەبارەی خواستی بەشێك لە لایەنەكان بۆ ڕێككەوتن لە ڕێگەی زۆرینەی نیشتیمانی، ئیرەج مەسجدی دەڵێت ئەو بۆچوونەش جێگەی ڕێزگرتنە بەڵام پێم وایە حكومەتی زۆرینە سەركەوتوو نابێت.

نزیكەی شەش مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدراوە، بەڵام تاوەكو ئێستا سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی عێراق هەڵنەبژێردراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا