لەسەر بڕیاری کازمی پارێزگاری نەینەوا ئەركەكانی قائیمقامی شەنگال جێبەجێدەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكوەزیرانی عێراق بریاریدا، نەجم جبووری، پارێزگاری نەینەوا ئەركەكانی قەزای شەنگال بەڕێوەببات و بڕیارە رۆژی پێنجشەممە وەكو یەكەم رۆژ لە قەزای شنگال ئەركی كاروباری ئیداری شنگال بەڕێوەببات.

رۆژی سێشەممە26_4_2022، مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بڕیاریداوە، نەجم جبوری پارێزگاری نەینەوا سەرپەرشتیی كاروبارە ئیدارییەكان بكات و وەكو قایمقام قەزاكە بەڕێوەببات.

راسپاردنی نەجم جبووری، وەكو قایمقامی قەزای شەنگال لەكاتێكدایە، دوو هەفتەیە گرژییەكانی نێوان سوپای عێراق و هێزەكانی یەبەشە لە شەنگال زیاتر بووە، چەند جارێك تەقەكردن لە نێوان هەردوولادا روویداوە، شەوی رابردووش هێزێكی زۆری سوپای عێراق رەوانەی شەنگال كران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا