هەوڵێكی بە قاچاخ بردنی چەك بۆ وڵاتی ئێران شكستی هێنا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی فەرماندەیی ناوچەی یەكی پاسەوانی سنوور ڕایگەیاند، هێزەكانیان لە فەوجی دووی لیوای سێ ، توانیان كەسێك دەستگیربكەن كە بە ڕێگای قاچاغ دەیویست 20 دەمانچە لەگەڵ 40 یەدەگی دەمانچە لە خاكی عێراقەوە ببات بۆ نێوخاكی كۆماری ئیسلامی ئێران .

عەقید كاروان خۆشناو وتەبێژی فەرماندەیی ناوچەی یەكی پاسەوانی سنوور بە پۆڵەتیك پرێسی ڕاگەیاند: لە سنوری هەڵەبجە لەلایەن پاسەوانی سنوورەوە دەستگیرا بەسەر 20 دەمانچە و 40 شانە(یەدەگ).

وتەبێژی فەرماندەیی ناوچەی یەكی پاسەوانی سنوور وتی: هێزەكانیان لە فەوجی دووی لیوای سێ ، توانیان كەسێك دەستگیربكەن كە بەڕێگای قاچاغ دەیویست 20 دەمانچە لە جۆری (ANSAR-USA) لەگەڵ 40 یەدەگی دەمانچە لە خاكی عێراقەوە ببات بۆ نێو خاكی كۆماری ئیسلامی ئێران .

وتیشی: بەمەبەستی ڕێكاری یاسایی، كەسەكە و دەمانچەكان ڕادەستی لایەنی پەیوەندار كران .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا