لە ئێران نرخی خواردمەنی چوار هێندەی پێشوو بەرزبووەتەوە

پۆڵەتیك پرێس

بەپێی راپۆرتی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی ئێران، لە ماوەی ساڵێكدا نرخی 27 جۆری پێداویستیی رۆژانەی خواردەمەنی خەڵكی وەك برنج، گۆشتی مریشك، زەیت، چوار هێندەی ساڵی پێشووتر زیادیان كردووە.

وەزارەتەكە راپۆرتێكی 174 لاپەڕەیی بڵاوكردووەتەوە و ئاماژەی بەوەكردووە، لە ماوەی ساڵی رابردوودا نرخی 41 جۆری پێداویستی رۆژانە كە هەندێكیان خواردمەنین لە نێوان 50% بۆ 100% ی نرخەكەیان بەرز بووەتەوە.

بەهۆی بەردەوامی سزاكان لەسەر ئێران تا دێت گرانی پێداویستییەكانی ژیانی خەڵكی ئێران پەرە دەسێنێت و رێژەی هەژاری و بێكاری لەو وڵاتەدا بەرزدەبێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا