عێراق و ئێران تاوتوێی چەند تەوەرێکی هاوبەش دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

ئەمڕۆ شاندێکی ئێران و عێراق بە نوێنەرایەتی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی هەردوو وڵات لە تاران کۆبوونەوە و تاوتوێی دۆسییە سنورییەکان و هەماهەنگییان لە بواری هێڵی ئاسنیندا کرد.

میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە، ئەمڕۆ شاندێکی عێراق بە نوێنەرایەتی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە لە تارانی پایتەختی ئێران لەگەڵ شاندێکی ئێران کۆبوونەتەوە و گفتوگۆیان لەبارەی کێشە سنورییەکان و رووباری ئارڤەند و هەماهەنگی لە بواری هێڵی ئاسنینەوە کردووە.

هاوکات، کۆبوونەوەکە لەمیانی ئەو لێکتێگەیشتنانە دێت کە لە ساڵی ٢٠١٨ لە بەیاننامەیەکی فەرمی سەرۆک کۆماری ئێران و سەرۆک کۆماری عێراقدا هاتووە.

لەماوەی رابردووشدا، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی ئێرانی کرد بەمەبەستی جێبەجێکردنی چەند رێککەوتنێکی هاوبەش و لەناویشیاندا رێککەوتنی رووباری ئارڤەند.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک