عێراق: پارتە ئاینییەکان متمانەی هاووڵاتیان لەدەست دەدەن

پۆڵەتیک پریس؛
تا دێت پارتە ئایننیەکانی عێراق متمانەی هاووڵاتیان لەدەست دەدەن بە تایبەت چینی گەنجان.

بە پێی ڕاپۆرتێکی پێگەی ئەلمۆنیتۆری ئەمریکی، بەرەنجامی گۆڕانکارییە یەک لەدوای یەکەکان لە کایە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووریەکاندا و سەختی ژیان و گوزەران و بەرتەسککردنەوەی ئازادییەکان، هاووڵاتیانی نیگەران کردووە و لەنێویشیاندا گەنجان تا دێت متمانەیان بە پارتەکان نامێنێت و لە نێو پارتەکانیشدا، زۆرترین زیان بەر پارتە ئاینییەکان کەوتووە.

ئەلمۆنیتۆر ئەوەی خستووەتەڕوو، ئاستی نەمانی متمانەی گەنجان بە پارتە ئاینییەکانی عێراق بەراورد بە ساڵی 2013 بە ڕێژەی ٪15 بەرزبووەتەوە لە کاتێکدا، ڕاپرسییەکان لە ساڵی 2003 ئەوەیان خستبووە ڕوو، پارتە ئانییەکان ئاستی ڕەزامەندنەبوونی هاووڵاتیان بۆیان بە ڕێژەی ٪20 بووە و ئەو ڕێژەیە لە نوێترین ڕاپرسیدا بۆ ٪ ٣٥ هەڵکشاوە.

ڕاپۆرتەکە ئەوەی خستووەتە ڕوو، سەرهەڵدانی داعش و کوشتوبڕی هێزە ئیسلامییەکان و پابەند نەبوونی پارتە ناوخۆییە دینییەکان بۆ بەرژوەندییەکانی وڵات و شەری مەزهەبی و تایفی لە دیارترین هۆکارەکانی پاشەکشەی متمانەی گەنجانن پێیان.

لە لایەکی دیکە ئەوە خراوەتە ڕوو، خۆپیشاندانەکانی ڕابردوو ئێستاش، دەرخەری ئەوەن کە گەنجانی عێراق، متمانەیان بە پارتە سیاسی و ئاینییەکان نەماوە و دەڵێن، ناکۆکییە ئاینی و سیاسییە بەردەوامەکانی ناوخۆ خزمەتی وڵاتانی دوەروبەر دەکەن و ئەجێندای سیاسی وڵاتان لە ناوخۆدا جێبەچی دەکەن و ئازادییەکانی تاک سنووردار دەکەن ئەمەش وایکردووە تا دێت متمانەو باوەڕ بە ئاین و پارتە ئانییەکان لە پاشەکشێدا بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا