نوێترین ئاماری زیانی هێرشەكانی توركیا ئاشكرا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

 

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رێكخراوی سی پی تی، نوێترین ئاماری زیانی هێرشەكانی توركیا لە ناوچەی كانێ‌ ماسی ئاشكرادەكات و رایدەگەینێت تەنها لەو ناوچەیە زیانی زیاتر لە دوو ملیار دینار بە هاووڵاتیان گەشتووە.

كامەران مەلا عوسمان ئەندامی تیمی كوردستانی_عێراقی رێكخراوی سی پی تی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: لە یەكەم رۆژی ئۆپەراسیۆنەكەی توركیاوە لە 23 ی نیسانی ئەمساڵ تا رۆژی 21ی حوزەیرانی 2021 ، دە هەزار دۆنم زەوی بە تەنها لە ناوچەی كانێ‌ ماسی سووتاوە ، وە بڕی دوو ملیار دینار زەرەر و زیان بە ئابووری ناوچەی كانێ‌ ماسی و دانیشتووانەكەی كەوتووە.

ئەو ئەندامەی تیمی كوردستانی_عێراقی سی پی تی، وتی: بەپێی ئەو زانیارییانەی لە دانیشتووانی ئەو گوندانەی ناوچەی كانێ‌ ماسی وەرمانگرتووە نەك تەنها بەهۆی بۆردومانەكانی توركیاوە ئاگر لەو سنورە بەردەبێت بەڵكو شەوانە سەربازانی توركیا دەچنە ناو رەزوباخی دانیشتووانی گوندەكان و بە چەرخ ئاگر لە رەزوباخی ئەو ناوچەیە بەردەدەن.

باسی لەوەشكرد، دانیشتووانی ئەو گوندانە لەگەڵ ئەوەی ژیانیان لە مەترسیدایە بەهۆی هێرشەكانی توركیاوە بەڵام گوندەكانیان بەجێناهێڵن چونكە ترسی ئەوەیان هەیە سەربازانی توركیا ماڵەكانییان تاڵان بكەن، هاوشێوەی گوندەكانی ناوچەی حەفتانین كاتێك سوپای توركیا داگیری كرد، سەربازانی سوپای توركیا هەستان بەتاڵانكردنی ماڵەكان و ئەوەشی بۆیان نەبرا وەكو تەلەفزیۆن و سەلاجە، دایانە بەرفیشەك و تێكیان شكاندن.

روونیشیكردەوە، بە دانیشتووانی گوندی هرورێ‌ گوتراوە كە نابێت بچنەوە ناو گوندەكەتان، چونكە ئەگەر بڕۆنە ناو رەزوباخی خۆیان جیاوازیان ناكەن لەگەڵ گەریلای پەكەكە و بۆردوومانییان دەكەن، ئەوەبوو لە 25 ی ئایار گوندنشینێك بە ناوی رەمەزان عەلی كە تەمەنی 71 ساڵە دەچێتە ناو رەزوباخی خۆیەوە بۆئەوەی ئاوی بدات، بەڵام گوندەكەی تۆبپاران دەكرێت و لە ئەنجامدا برینداردەبێت كە بارودۆخی تەندروستی باش نیە و نۆ پارچە لە لەشیدا ماوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا