پۆڵەتیك پرێس:
بەقسەی ئەندامێكی ئەنجوومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، هەرێمی كوردستان لەدۆخێكی لاوازدایە بەرانبەر عێراقو هۆكاری ئەوەش بۆ كەندەڵی دەگێڕێتەوە.
عوسمان كاروانی، ئەندامی ئەنجوومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی لەمیانی لێدوانێكی بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: ئەگەر هەرێم لەگەڵ بەغدا نەگەنە رێككەوتن دەبێت بەئیرادەیەكی راستەقینەوە بڕیاری چاكسازی ریشەیی بداتو سەرجەم داهاتەكانی هەرێم بە نەوت و هاوكارییە دەرەكییەكانو داهاتی ناوخۆو خاڵە سنورییەكان بخاتە خزمەتی هاووڵاتیانی هەرێمەوە ئەوەش وا دەكات هەرێم پێویستی بەپارەی عێراق نەبێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.
عوسمان كاروانی وتیشی: بوونی گەندەڵی زۆر و نەبوونی شەفافییەت و نەگێرانەوەی داهاتەكان بۆ خزمەتی خەڵكی هەرێم بەردەوام وادەكات هەرێم بەلاوازی دەربكەوێت بەرانبەر بەغدا و داوای رێككەتن بكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر هەرێم ئەو هەنگاوانە نەنێت بۆ چاكسازی بارودۆخی هەرێم و قەوارەی هەرێمیش بەرەو كەنارێكی نادیار دەڕوات، چونكە گوزەرانی خەڵك تێكدەچێت و ژیان دەوەستێت و خەڵكیش داوای مافەكانی خۆی لەكاربەدەستانی هەرێم دەكات.