پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی دەرەوەی سوریا داوا لە لایەنە نێودەوڵەتییەکان دەکات لەسەر هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر وڵاتەکەی بێنەدەنگ.
ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی دەرەوەی سوریا ڕایگەیاند، لەکاتێکدا کە سوریا خەریکی ساڕێژکردنی برینەکانی و ناشتنی شەهیدەکانێتی و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی سەرەخۆشی و هاوکاری مرۆیی پێدەگات بەهۆی ئەو بومەلەرزە وێرانکەرەی دووچاریهات، بەڵام ئیسرائیل هەڵدەستێت بە بۆردومانکردنی ناوجەرگەی وڵاتەکە و خەڵكی مەدەنی دەکاتە قوربانی.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، بەردەوامی ئیسرائیل لە هێرشکردنەسەر گەلی فەڵەستین و سوریا، هەڕەشەیەکی ئاشکرایە بۆسەر ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە و داوا لە لایەنە نێودەوڵەتییەکان دەکات بەپەلە ئیسرائیل لەم هێرشانە بوەستێنن.
ئەوەش خراوەتەڕوو، سوریا چاوەڕێیە ئەمانەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش ئیدانەی هێرشەکانی ئیسرائیل بکەن و سزای بکەرانی هێرشە یەک لەسەر یەکەکان بدەن کە دەکرێنەسەر خاکی سوریا.
بەگوێرەی زانیاری میدیاکانی سوریا، بەهۆی هێرشەکەی ئەم بەیانییەی ئیسرائیلەوە بۆسەر ناوجەرگەی خاکی سوریا، بەلایەنی کەمەوە 15 کەس بوونە قوربانی و گیانیان لەدەستدا.