لەبارەی ڕاگرتنی مۆڵەتدان بە پڕۆژەی یەکەی نیشتەجێبوون لە هەرێم مەلا یاسین زانیاری دەخاتەڕوو

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەبارەی ڕاگرتنی مۆڵەتدان بە پڕۆژەی یەکەی نیشتەجێبوون لە هەرێمی کوردستان بۆماوەیەکی نادیار، مەلا یاسین، وتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان زانیاری دەخاتەڕوو.

ئەمڕۆ شەممە24ی شوبات، مەلا یاسین، وتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ پۆڵەتیک پرێس ڕایگەیاند،” لەدوای کۆبوونەوەی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان و دەستەی وەبەرهێنەران بڕیاری ڕاگرتنی مۆڵەتدان بە پڕۆژەی یەکەی نیشتتەجێبوون لە هەرێم درا، چونکە ژمارەیەکی بەرچاو مۆڵەت بە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون دراوە، لەگەڵ ئەوەشدا پڕۆژە زۆرە و خواست لەسەری کەمبووەتەوە”.

لەبارەی لایەنە ئەرێنییەکانی ئەو بڕیارە ئاماژەی بەوەکرد، لە هەرێمی کوردستان ژمارەیەکی بەرچاو پڕۆژەی نیشتەجێبوون هەیە، کە زۆرباشن و سەرتاسەری هەرێمی گرتووەتەوە، لەگەڵ دەرچوونی ئەو بڕیارە کۆمەڵێک فاکتەری گرنگ دروستبووە، وادەکات خواست لەسەر پرۆژەکان زیاتر بێت لە هەرێم، لەکاتێکدا لەماوەی رابردوودا بەپێچەوانەوە خواست لەسەری کەمبووەوە، لەوانەش لەئەمساڵدا تورکیا بڕیاریدا سوود بەڕێژەی %45 زیادبکات، کە یەکێک لە کڕیارە باشەکانی تورکیا عێراقییەکان و لەدوای ئەو بڕیارە لە تورکیا یەکە ناکڕن، هەروەها عێراق بڕیاردا بەڕێژەی %6 سوود بخاتە سەر ئەو کەسانەی قەرزیان وەرگرتووە بۆیە خەڵکێکی زۆر ئەو قەرزە وەرناگرن و دەڵێن حەرامە، خاڵێکی دیکەی گرنگ مووچەیە، کە بەشێکی زۆر خەڵک پشتی پێدەبەستن.

هاوکات پەیامێکی بڵاوکردەوە و وتی، ئەو کەسانەی کە خوازیارن ئێستا بازاڕی یەکەی نیشتەجێبوون لەبارە، چونکە بەشێکی زۆر کۆمپانیا هەن پێشەکییەکانیان کەمە و لە پێنج هەزار دۆلار بۆ دە هەزار دۆلار تێپەڕ ناکات، چونکە بازاڕی یەکەی نیشتەجێبوون لەدوای مانگی ئایاری ئەمساڵەوە بەوشێوەیە نامێنێت.

ڕوونیکردەوە، ئەو بڕیارەی دراوە بۆماوەی پێنج ساڵ بەردەوام دەبێت، کە ماوەیەکی زۆرە، لەئێستادا کاریگەری لەسەر نرخ نییە، بەڵام لەدوای چەند مانگێکی دیکە کاریگەری دەبێت خواست لەسەر بازاڕی یەکەی نیشتەجێبوون زیاددەبێت و نرخەکان دەگۆڕێن.

جەختیکردەوە، لەسنووری پارێزگای سلێمانی 80 بۆ 90 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە شوێنی زۆرباش مۆڵەتیان پێدراوە و کەوتوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە، داوای لە هاوڵاتیانی هەرێم کرد، کە دەچن بۆ کڕینی یەکەی نیشتەجێبوون سەردانی پڕۆژەکە بکەن، جۆری پڕۆژەکان و گرێبەست ببینن، ئەو پڕۆژانەی کەوتوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە بە کوالێتی باش بەشداریکردن تێیاندا باشتر و دڵنیاترە.

لەبارەی ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخ لەلایەن وەبەرهێنەرەکانەوە جەختیکردەوە، ئێمە یەکێتی وەبەرهێنەران لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنەرانی سلێمانی و دەستەی وەبەرهێنەران، کۆمەڵێک پێوەر و یاسا جێبەجێ دەکەین و گرێبەستی وەبەرهێنەرەکان مۆرکراوە، کە زۆر پێویستە هاوڵاتیان لەکاتی کڕینی یەکەیەکدا گرنگی پێبدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا