پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، به‌هۆی هه‌بوونی مێرمنداڵ له شوێنه‌كه‌ی، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی كافتریای مێلا له گه‌ڕه‌كی به‌رانان داده‌خات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه7ی ئایار، قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، “راپۆرتی لیژنه‌ی ریستۆرانتی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه، به‌هۆی هه‌بوونی مێرمنداڵ له كافتریای مێلا، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه دره‌نگانێكی شه‌وی رابردوو كافتریاكه داخراوه”.
ئاماژەی بەوەکرد، بەپێی رێنماییەکانی کارکردن، نابێت دوكان و ماركێته‌كان جگه‌ره و جگه‌ری ئه‌لیكترۆنی به مێرمنداڵ بفرۆشن، هه‌روه‌ها هۆڵه‌كانی بلیارد، گازینۆ، كافتریا و شوێنی نێرگه‌له كێشان، باڕ و دوكانه‌كانی فرۆشتنی خواردنه‌وه كحولیه‌كان رێگری لە منداڵی نەوجەوان و ته‌مه‌ن خوار (18) ساڵ بکه‌ن بۆ شوێنەکانیان نێرگه‌له و خواردنه‌وه كحولییه‌كانیان پێنه‌فرۆشن بەپێچەوانەوە رووبەڕووی رێکارە یاساییەکان دەکرێتەوە.
ڕوونیکردەوە، راپۆرتی لیژنه‌ی ریستۆرانت ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، یه‌كێكی دیكه له سه‌رپێچییه‌كانی كافتریای مێلا، نه‌بوونی مۆڵه‌تی كاركردنه، ئه‌وه‌ش جێبه‌جێنه‌كردنی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردنه، چونکە مۆڵەت، بنەمای کارکردنە بۆ ھەر پیشەیەک کەلەشوێنێکدا ئەنجام دەدرێت، بۆیە پێویستە ئەو شوێنەی پیشەیەکی دیاریکراوی تێدا ئەنجام دەدرێت مۆڵەتی لەلایەنە پەیوەندیدارەکان وەرگرتبێت، پاشان دەتوانێت کاری تێدا بکات.