شەپۆلێکی گەرما لەجەژنی قورباندا روو لەهەرێم دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی راپۆرتێکی لەسەر پێشبینییەکانی پلەی گەرما بۆ رۆژانی جەژنی قوربان بڵاوکردەوە.

لەڕاپۆرتەکەدا ئاراس جەبار دەڵێت: لەئەنجامی هاتنی نزمە پاڵەپەستۆیەکی گەرم و شێدار لەباشوری عێراقەوە، رۆژانی 18 تا 21ی ئەم مانگە کە دەکاتە رۆژانی جەژنی قوربان، پێشبینی بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی پلەکانی گەرما دەکەین لەتەواوی ناوچەکانی هەرێم و عێراق.

بەپێی راپۆرتەکەی ئاراس جەبار، پلەکانی گەرما لەسەنتەری پارێزگاکانی هەرێم بەرزدەبێتەوە بۆ نێوان 45 بۆ 49 پلەی سیلیزی و لەناوچەکانی گەرمیان بەرزدەبێتەوە بۆ نێوان 48 تا زیاتر لە 50 پلەی سیلیزی.

ئەوەش هاتووە، بەتایبەتی لەیەکەم رۆژ و دووەم رۆژی جەژندا کاریگەری ئەم بارستە ھەوا گەرمە قوڵدەبێتەوە لەناوچەکە، لەگەڵ بوونی شێ و ھەستکردن بە گەرمایەکی بێزارکەر دروست دەبێت لەکاتەکانی رۆژ و شەوانیشدا، ئاسمانی ناوچەکەش بە زۆری دەگۆرێت بۆ ساماڵێکی ناڕوون و پەڵە ھەوری دەبێت.

لەدرێژەی راپۆرتەکەدا هاتووە، داوا لەهاوڵاتیان دەکەین لەو ماوەیەدا لەکاتەکانی نیوەڕۆ بۆ ئێوارە خۆیان لەبەرکەوتنی راستەوخۆی تیشکی خۆر بپارێزن لەپێناو پاراستنی تەندروستییان و ئەو ئامێرانەی کە لەگازەکان پێکھاتوون لەشوێنی سەلامەتدا دایانبنێن دوور لەبەرکەوتنی گەرمی چونکە بە ھۆکاری گەرمبوونی لەڕادەبەدەر کارلێک دروست دەبێت و رووداوی نەخوازراوی لێدەکەوێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا