دابەشکردنى موچەی خانەنشینان لە سلێمانی بە ئەلیکترۆنی دەستپێدەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە رۆژی پێنج شەممە دابەشکردنى موچەی خانەنشینان لە سلێمانی بەشێوازی ئەلیکترۆنی دەست پێ بکات.

شوان جەبار بەڕێوەبەری ئاماری پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، پێدانی موچەی خانەنشینان بە ئەلیکترۆنی رۆژی پێنج شەممە ٢٣ ی ئەم مانگە دەستپێدەکات، سەرەتا ئەو خانەنشینانە موچەیان پێدەدرێت کە کارتەکانیان وەرگرتووەتەوە و دەتوانن سەردانی ئەو بنکانە بکەن کە دیاریکراون.

 

ئاماژەى بەوەشکردوە، بۆ ئەوانەی کارتەکانیان وەرنەگرتووە پڕۆسەکە بەردەوامە و رۆژانە بانگھێشت دەکرێن و کارتەکانیان پێدەدرێت بۆ ئەوەی بەشێوەی ئەلیکترۆنی موچە وەربگرن.

 

بەڕێوەبەری ئاماری پارێزگای سلێمانی  بە کوردساتنیوزی وتووە، خانەنشینان ھیچ جۆرە رسوماتێکیان لێوەرناگیرێت لەبەرامبەر دروستکردنی کارتی ئەلیکترۆنی بۆ وەرگرتنی موچەکانیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا