“به‌های دۆلار ده‌بێته‌ 148 هه‌زار دینار”

پۆڵه‌تیك پرێس
دواى بریاره‌كه‌ى بانكى ناوه‌ندیی عێراق تایبه‌ت به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ى به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینارى عێراقى نرخى دراو به‌رده‌وام له‌ هه‌ڵكشان و داكشاندایه‌، به‌ڵام چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌ سه‌ره‌تایى هه‌فته‌ى داهاتوه‌وه‌ جارێكى دیكه‌ به‌هاى 100 دۆلار به‌ 148 هه‌زار دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ بكرێت.

رۆژی 19ی ئەم مانگە بانكی ناوەندی عێراق بەشێوەیەكی فەرمی به‌هاى دیناری بەرانبەر دۆلار دیاریكرد، بەشێوەیەك بۆ هەر 100 دۆلارێك بەرامبەر 145 هەزار دینار دیاریكراوە، ئەو گۆڕانكاریەش به‌هاى دۆلاری لە بازاڕەكانی دراو بەرزكردەوە.

هاوژین محەمەد، لە نوسینگەی كەلی كەژان لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، ئەمڕۆ بەكاتی كردنەوەی بازاڕی دراو نرخی دۆلار نزم بوه‌وه‌ بەشێوەیەك 100 دۆلاری ئەمریكی بە 141 هەزار دینار مامەڵەی پێوە كراوە.

وتیشى، هۆكارى مامه‌ڵه‌كردن به‌و نرخه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ئه‌و بڕه‌ دۆلاره‌ى له‌بازاڕدایه‌ هى هاوڵاتیانه‌ و دواى ئه‌و بڕیاره‌ى بانكى ناوه‌ندیى ده‌ستیان به‌گۆڕینه‌وه‌ى كردووه‌، تائێستا دۆلارى نوێى عێراق نه‌كه‌وتۆته‌ بازاڕه‌كانى هه‌رێمه‌وه‌، به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ش كه‌ له‌ بانكى ناوه‌ندیه‌وه‌ وه‌ریان گرتووه‌، ماوه‌ى سێ ڕۆژه‌ بانكى ناوه‌ندى 100 دۆلار به‌ 145 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌كات.

به‌وته‌ى خاوه‌نی نوسینگه‌كانى دراو، چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌ سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوودا جارێكى دیكه‌ به‌هاى دراو به‌رزبونه‌وه‌ى به‌رچاو به‌خۆیه‌وه‌ ببینێت، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ر 100 دۆلارێك به‌رامبه‌ر بێت به‌ 147 بۆ 148 هه‌زار دیناری عێراقی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا