قوباد تاڵەبانی: لەگەڵ عێراق رێککەوتووین بەنزین بنێرن

پۆڵەتیک پرێس

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “نامانەوێت لەپێناو دابەزینی نرخی بەنزین کوالێتییەکەی دابەزێنین، لەگەڵ عێراق رێککەوتووین بەنزین بنێرن و ئەوەش وادەکات نرخەکەی دابەزێت”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە قوباد تاڵەبانی کۆمەڵگەی کۆگاکانی سلێمانی بەسەرکردەوە و لەمیانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “عێراق دەعمێکی زۆری کەرتی بەنزین دەکات، ئێمە ناتوانین بەو شێوەیە بکەین”، وتیشی: نامانەوێت لەپێناو دابەزینی نرخی بەنزین کوالێتییەکەی دابەزێنین، لەگەڵ عێراق رێککەوتووین بەنزین بنێرن ئەوەش وادەکات نرخەکەی دابەزێت.

لەبارەی زیادبوونی باجەوە قوباد تاڵەبانی وتی: باجمان زیاد نەکردووە، گرانبوونی بەنزین پەیوەندی بە دوو سێ حاڵەتەوە هەیە، بەشێکی زۆری ئەو بەنزینەی بۆ کوردستان دێت لە وڵاتانی دەرەوە دێت، چونکە بەنزینیش بەشێکە لە نەوت، کاتێک نرخی نەوت لەسەر ئاستی جیهان گران دەبێت، نرخی بەنزینیش گران دەبێت.

باسی لەوەش کرد، ئەم پڕۆژەیە پێنج هەزار هەلی کار دەڕەخسێنێت و وتیشی: چەند رۆژێک لەمەوپێش سەردانی دەڤەری رانییەمان کردووە و کارگەی شەکری بیتوێنمان راگەیاند، کە ئەویش هەشت هەزار هەلی کاری راستەوخۆ و ناراستەوخۆ دەڕەخسێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا