وەزارەتی تەندروستی داوایەك ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی تەندروستی هەرێم پەیامێك ئاراستەی هاونیشتمانیان دەكات و داوایان لێدەكات، ئەگەر بەركەوتەی تووشبوانی كۆرۆنا بوون ئەوا با پشكنینی كۆرۆنا بكەن.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا، داوا دەكات هاوڵاتیان ئەگەر هەر نیشانەیەكیان هەبوو، یاخود نەشان بوو، بەڵام بەركەوتەی تووشبوانی كۆرۆنا بوون، ئەوا با بۆ دڵنیابوونەوەی خۆیان پشكنینی كۆرۆنا بكەن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، پێویستە ئەو كەسانەی نیشانەیان هەیە یان بەركەوتەی توشبوانن، لە پێناو سەلامەتی خۆیان و كەسانی دیكەی دەوربەریان پشكنین ئەنجام بدەن.

ئەوەش دەخاتەڕوو، پشكنین بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر گرنگە بۆ زوو دەستنیشانكردن و وەرگرتنی چارەسەر و رێگەگرتن لە پەرەسەندنی نەخۆشیەكە بۆ قۆناخێكی مەترسیدار.

ئەو داوایەی وەزارەتی تەندروستی دوای ئەوە دێت، بەپێی دواین راگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستی 926 تووشی كۆرۆنا بوون و 11 كەسیش بەهۆی كاریگەری نەخۆشیەكەوە مردن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا