هیندستان داوا لە هەرێم دەكات گەشتەكانی نێوان هەردوولا دەست پێبكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

بریكاری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: كونسوڵخانەی هیندستان لە هەرێم داوایكردووە گەشتەكانی نێوان هیندستان و هەرێمی كوردستان دەست پێبكاتەوە، بەوپێیەی ئاستی تووشبوونی هاووڵاتیەكانیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو وڵاتە بەراورد بە رابردوو كەمی كردووە.

دكتۆر رەهێڵ فەرەیدون بریكاری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: لەلایەن كونسوڵی هیندستان لە هەرێم داواكراوە، گەشتی فڕۆكەخانەكانی هیندستان و هەرێم دەست پێبكاتەوە، كە لە ئێستادا گەشتەكان راگیراون بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی دەلتا كۆرۆنا، كە سەرەتا لە هیندستانەوە سەری هەڵدا.

بریكاری وەزارەتی تەندروستی، وتی: كاتێك دەلتا كۆرۆنا لە هیندستان سەریهەڵدا، ئاستی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە بەرزبوو، بۆیە لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم بڕیاری راگرتنی گەشتەكانیدا لە نێوان هەرێم و هیندستان، ئێستاش پێویستە لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا بڕیاری نوێ‌ لەوبارەوە دەربكات.

باسی لەوەشكرد، كونسوڵی هیندستان پێی راگەیاندوون ژمارەیەكی زۆر كرێكاری ئەو وڵاتە لە هەرێم كاردەكەن، بەشێكیان گەڕاونەتەوە و دوای بڕیارەكە نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە بۆسەر كارەكانییان هاوكات بەشێك لەو كرێكارانەش لە هەرێمن بە نیازن بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەكەیان، ئێستاش ئاستی تووشبوون لە هیندستان بە دەلتا كۆرۆنا نزم بووەتەوە بۆیە پێیان باشە گەشتەكان دەست پێبكەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا