بڕیاری نوێ‌ لەبارەی وەرگرتنی ڤاكسین بۆ ژنی دوو گیان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ژمارەیەك بڕیار و راسپاردەی نوێی لەبارەی بەكارهێنانی ڤاكسین بۆ ژنانی دوگیان دەركرد، بەپێی بڕیارەكان ڤاكسین بەكاردەهێندرێت پاش تەواوكردنی مانگی چوارەم لە دوگیانی بەمەرجێك نێوان ژەمی یەكەم و دوەم كەمتر نەبێت لە دوو هەفتە.

بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی تەندروستی هاتوە، ئاماژە بە راسپاردەكانی لیژنەی زانستی راوێژكاری بۆ بەرنامەی كوتانی بەربڵاو سەبارەت بەنوێكردنەوەی ئەو چینانەی كە ڤاكسینی كۆرۆنا دەیانگرێتەوە، هەروەها بڕیاری لیژنەی نیشتمانی بۆ هەڵبژاردنی دەرمان بڕیاردرا بە بەكارهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا كە بەتەكنەلۆژیای Mrna (پێكوتەی فایزەر) دروستكراوە بۆ ژنانی دوگیان، هەروەها بوونی هۆكاری مەترسیدار وەك توشبونی ژنی دوگیان بەنەخۆشیە دریژخایەنەكان، كەمخوێنی یان زیادبونی كێشەی لەش لەبەرچاو دەگیرێت.

لە خاڵێكی دیكەی بڕیارەكەدا هاتووە، ڤاكسین بەكاردەهێندرێت پاش تەواوكردنی مانگی چوارەم لە دوگیانی بەمەرجێك نێوان ژەمی یەكەم و دوەم كەمتر نەبێت لە دوو هەفتە، جگە لەوەش دەدرێت بە ژنی دوگیان لەژێر چاودێری پزیشكی چاودێری بەرەچاوكردنی وەرگرتنی ڤاكسینەكە بەشێوەیەكی ئارەزومەندانە پاش ئاشنابون و رایزبون لەسەر هەمو زانیاریەكان و بەگوێرەی فۆڕمی رازیبون لەسەر وەرگرتنی ئەو ڤاكسینانەی كە لەكاتی ئێستا كاریان پێدەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا