سودمەندانی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی ڤاكسین وەردەگرن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

ماڵی بەساڵاچوانی سلێمانی، دۆزی دووەمی ڤاكسینی ئەسترازینكایان وەرگرت و لەئێستادا تەندروستیان جێگیرە، هاوكات هەموو سەردانێك بۆ ماڵی بەساڵاچووان راگیراوە لە پێناو پاراستنی ئەو هاووڵاتییە بە تەمەنانەی لەو ماڵەدان.

ژیار جلال، بەڕێوەبەری چاودێری كۆمەڵایەتی سلێمانی ڕایگەیاند: بە هۆكاری زیادبوون و بڵاوبونەوە و مەترسی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بە پێویستمانزانی لە پێناو پاراستنی گیانی سودمەندانی ماڵی بە ساڵاچوان ڤاكسینیان بۆ وەرگرین، بەسوپاسەوە بۆ بەرێوبەرایەتی خۆپاراستنی سلێمانی و هۆبەی تەندروستی بەڕێوبەرایەتیمان هاوكارمان بوون و سودمەندان لە ناو ماڵی بە ساڵاچواندا هەردوو دۆزەكەیان بە تەندروستیەكی باشەوە وەرگرت.

لە ئێستادا هەموو جۆرە سەردانیەك بۆ ماڵی بەساڵاچووان راگیراوە و بە هیچ شێوەیەك ڕێگە نادرێت بە مەترسی دروستكردن لەسەر ژیانیان و سەرجەم كارمەندانیش دەبێت ڕێوشوێنی خۆپارێزی بگرنەبەر.

هاوكات بڕیارە لە هەفتەی ئایندەدا سەرجەم كارمەندان و سودمەندانی ماڵەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری كۆمەڵایەتی دۆزی یەكەمی ڤاكسینی جۆری فایزەر وەربگرن .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا