وەزارەتی شارەوانی: لە سلێمانی بەبڕی شەش ملیار دینار پرۆژە جێبەجێكراوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی شارەوانی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە ساڵی 2022 بە گوژمەی زیاتر لە شەش ملیار و 400 ملیۆن دینار 75 پرۆژە لە سلێمانی جێبەجێ كراون.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار، ساڵی 2022 لە شاری سلێمانی لەسەر بودجەی داهاتی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە سێكتەرەكانی شارەوانی، ئاو و ئاوەڕۆ، گەشتوگوزاردا بە گوژمەی (6,419,339,465) دینار، 75 پرۆژەی جۆراوجۆری خزمەتگوزاری لەلایەن دامودەزگەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جێبەجێ كراون.

_ لە سێكتەری ئاو و ئاوەڕۆدا، 27 پرۆژە بە گوژمەی 1,585,271,365دینار، جێبەجێ كراون.

_ لە سێكتەری شارەوانیدا، 44 پرۆژە بە گوژمەی 4,717,226,600 دینار، جێبەجێ كراون.

_ لە سێكتەری گەشتوگوزاردا، 4 پرۆژە بە گوژمەی 116,841,500 دینار، جێبەجێ كراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا