محەمەد حەكیم: داوامان كردووە پارتی‌و پەكەكە بەگفتوگۆ كێشەكان چارەسەر بكەن

پۆڵەتیك پرێس:
محەمەد حەكیم كارگێڕی ئەنجوومەنی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی دەڵێت: وەك كۆمەڵی ئیسلامی بەهەموو شێوەیەك دژی شەڕی كوردو كوردین.

محەمەد حەكیم دەشڵێت: پێمانوایە ئەو كێشانە بەگفتوگۆو لێكتێگەیشتن چارەسەر بكرێت باشترەو دەبێت پەكەكەش پاراستنی دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێم لەبەرچاوبگرێت.

قسەكانی محەمەد حەكیم لەمیانی لێدوانێكی تایبەت بوو بۆ پۆڵەتیك پرێس، ئەوەش لەسەر ئەو گرژییانەی چەند رۆژێكە لەنێوان پارتی دیموكرات‌و پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە دروست بووەو گرژییەكانیش ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕی لێدەكرێت.

كارگێڕی ئەنجوومەنی سیاسی كۆمەڵ لەدرێژەی لێدوانەكەی بۆ پۆڵەتیك پرێس ئەوەشی وت: لەگەڵ ئەوەین گرژی لایەنە سسیاسییەكان بە گفتوگۆ چارەسەر بكرێت، بەتایبەت ئەو لایەنانەی هێزی چەكدارییان هەیە، وەك یەكێتی و پارتی و پەكەكە، وا باشترە زیاتر پەنا بەرن بۆگفتوگۆ نەك بۆ شەڕكردن.

گرژییەكانی پەكەكەو پارتی دوای ئەوە زیاتربوون، كە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند، چەند گروپێكی سەر بەپەكەیان دەستگیركردووە، گوایە كاریان بۆ تێكدانی ئاسایشی هەرێم بەئەنجامدانی چەند هێرشێك كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا