كار بۆ رێكخستنەوەی ناوبازاڕی سلێمانی دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بۆ رێكخستنەوەی ناو بازاڕی سلێمانی و بەدەنگەوەهاتنی داواكاری كاسبكاران، رۆژی یەك شەممە،31_10_2021، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی 1 ی رێكخستنی سلێمانی (ی.ن.ك) بەئامادەبونی سەلمە فاتیح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی و توانا كەمال سەرۆكی شارەوانی و ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی لایەنە پەیوەندیدارەكان و نوێنەری كاسبكاران كۆبۆوە.

لە دەستپێكی كۆبونەوەكەدا شاناز ئیبراهیم ئەحمەد سوپاسی ئامادەبووانی كرد لە دڵسۆزییان بۆ جێبەجێكردنی ئەركەكانیان بە باشترین شێوە بۆ خزمەتی هاووڵاتیانی سلێمانی، دواتر كورتەیەكی لەسەر ئەو گرفت و كێشانە باسكرد كە لەلایەن كاسبكارانەوە ئاڕاستەی سەرپەرشتیاری مەڵبەند كراوە وەك خەمخۆری هەمیشەیی جەماوەر و چین و توێژەكانی سلێمانی.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پەیامی یەكێتی بۆ بە دەنگەوەهاتنی داواكاری چین و توێژەكان خستەڕوو، رایگەیاند: ئێمە داواكاری كاسبكارانی ناوشاری سلێمانی بە گرنگ دەزانین و پێشمانوایە پێویستە بەهەمولایەك كاربكەین بۆ فەراهەمكردنی بازاڕێك كە ژینگەیەكی لەباری كاركردن تێیدا بەردەستبێت.

وتیشی: لەسەردان و بەسەركردنەوەی رۆژانی رابردوماندا بۆ ناو بازاڕی سلێمانی ئەو كێشە و كەموكورتیانەمان بەرچاوكەوتوە كە بۆتەهۆی شێواندنی سیمای جوانی سلێمانی، لەگرفتی كۆبونەوەی خاشاك و ناڕێكی راكێشانی هێڵی كارەباو چەندین گرفتی تر.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد سەرنجی لایەنە پەیوەندیدارەكانی لە سلێمانی بۆ پێویستی گرنگیدان بەخزمەتكردنی هاووڵاتیان و كاركردن بۆ رێكخستنەوەی ناو بازاڕ راكێشا بەشێوەیەك كە هاوتای شاری شاران بێت و لەئاست خەبات و قوربانیدانی جەماوەرە كۆڵنەدەرەكەیدا بێت.

لایەنە پەیوەندیدارەكانی ئامادەبوی كۆبونەوەكە رایانگەیاند تێبینی و گرنگیدانی مەڵبەندی سلێمانی و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بەهەند وەردەگرن و بڕیاری پێویستی لەبارەوە دەدەن بەجۆرێك كە لەبەرژەوەندی هاووڵاتیان و كاسبكارانی سلێمانیدا بكەوێتەوە، ئاماژەشیان بەوەكرد كە ئەو لەمپەرانەش چارەسەر دەكەن كەدێتە ڕێی جێبەجێكردنی پرۆژە خزمەتگوزارییە پێویستەكان لە كارەبا و كۆكردنەوەی خاشاك و رێگری لە كەڵەكەبوونیان، بۆ پاراستنی سیمای جوانی شاری هەڵمەت و قوربانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا