پۆڵەتیك پرێس:
بەپێی ڕاپۆرتی كۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق، ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندانە بەردەوامەكانی پارێزگای سلێمانی لە باكوری عێراق بۆ هەشت كەس بەرزبووەوە، ئەوەش دوای ئەوەی ڕۆژی چوارشەممە دوو كەس بوونە قوربانی.
ماوەی چەند ڕۆژێكە لەچەند شارۆچكەیەكی سەر بەپارێزگای سلێمانی، لە هەرێمی كوردستان، سەدان كەس دژی حكومەت خۆپیشاندانیان كرد، كە پەیوەندی بەدواكەوتنی موچەو بوونی گەندەڵییەوە هەیە.
چالاكوانان هێزە ئەمنییەكانیان بە بەكارهێنانی توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران تۆمەتباركرد، لایەنی دەسەڵاتیش خۆپیشاندەران بە تێكدەرو ئاژاوە گێڕ وەسف دەكات، لەكاتێكدا بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە نزیكەی 65 كەس برینداربوون.
چالاكوانان هێزە ئەمنییەكانیان بە بەكارهێنانی توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران تۆمەتباركرد
چالاكوانان ئەو خۆپیشاندانانەی سلێمانی بەخۆپیشاندانی مامۆستایانو فەرمابەران ناو دەبەن، كە چەند مانگە موچەیان وەرنەگرتووە، لەكاتێكدا بەپێی ئامارەكان حكومەتی هەرێمی كوردستان داهاتی پێویستی لەبەردەستە بۆ دابەشكردنی موچە.
نوێنەری ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، رۆژی سێ شەممە، توندوتیژییەكانی دژ بەخۆپیشاندەرانی ئیدانەكرد و داوای كرد لێكۆڵینەوەی دەستبەجێ بۆ دەستنیشانكردنی بكەرانی ئەو توندوتیژییانە بكرێت، كە لەئەنجامی خۆپیشاندانەكانی چەند رۆژی رابردوو دروست بوو.
ئەگەر دەسەڵات نەیەت بەدەم داواكارییەكانی خۆپیشاندەران، ئەوە رەنگە خۆپیشاندانەكان بگوازێتەوە بۆ شاری هەولێری
هاوكات هۆشداری دەدرێت، ئەگەر دەسەڵات نەیەت بەدەم داواكارییەكانی خۆپیشاندەران، ئەوە رەنگە خۆپیشاندانەكان بگوازێتەوە بۆ شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان، كە ئەمەش ترسی گەورەی پارتی دیموكراتە.
پارتی وەك لایەنی سەرەكی پێكهێنەری حكومەتی هەرێم بۆ رێگری لەگواستنەوەی خۆپیشاندانەكان چەند رێكارێكی گرتووەتە بەرو یەكێك لەرێكارەكانیش بڵاوكردنەوەی هێزێكی ئەمنی زۆرە لەچەند ناوچەیەك، كە هێزەكان زیاتر جلوبەرگی مەدەنیان لەبەرە.
هاوكات دوای زیاتربوونی توندوتیژییەكانو ئەگەری گواستنەوەی خۆپیشاندانەكان بۆ هەولێر لیژنەی باڵای ئاسایشی هەرێم ڕۆژی چوارشەممە ڕێگە نادات خۆپیشاندان بەبێ مۆڵەت ئەنجامبدرێت.
قەدەغەی هاتووچۆ لەنێوان شارو شارۆچكەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی بەردەوامی دەبێت
هەروەها رایگەیاند، قەدەغەی هاتووچۆ لەنێوان شارو شارۆچكەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی بەردەوامی دەبێت، كە رۆژی سێ شەممەی رابردوو بۆ ماوەی 24 سەعات راگەیەنرابوو.
لەگەڵ ئەوەش بەهۆی زیاتربوونی گرژییەكان، سەركردایەتی سیاسی كورد دەیەوێت پەلە بكرێت لەچارەسەركردنی ئەو كێشانەی لەنێوان هەولێرو بەغدا هەیە، بەتایبەتی ئەو كێشانەی بووەتە هۆی دروستبوونی قەیرانی دارایی لەهەرێم.
خۆپیشاندانەكان تا رادەیەكی زۆر لەلایەن گەنجانی بێكار و كرێكارانو مامۆستایانو فەرمانبەران ئەنجامدەدرێت، كە ئەمە ترسەكەی زیاتر كردووە، بەوەی ببێت بە خۆپیشاندانێكی سەرتاسەری.
حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەرەتای ساڵی 2020 ەوە موچەی تەنیا چوار مانگی فەرمانبەرانی داوە، كە بڕی 21% لەموچەی فەرمانبەرانیش بڕیوە.