مەسرور بارزانی: 43 هەزار ژەمە ڤاكسین گەیشتە هەرێم

پۆڵەتیك پرێس

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گەیشتنی وەجبەیەكی دیكەی پێكوتەی دژ بە كۆرۆنا بۆ هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند.

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی نوسیویەتی “گەیشتنی کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی دژ به‌ كۆڕۆنا لە رێگەی حکومەتی فیدراڵ بۆ هەرێمی کوردستان بە بڕی 43 هەزار جێی خۆشحاڵییە، كه‌ بەپێی سیستمی گرووپەکانی تۆمارکراو دەدرێت”.

دەشڵێت “ئەمە لە چوارچێوەی پلانەکانماندایە بۆ راستەوخۆ دابینکردنی بڕی زیاتر لە رێگەی کۆمپانیا بەرهەمهێنه‌رەکان”.

پێشتر وڵاتی چین بڕی 50 هەزار ژەمە ڤاكسینی جۆری سینۆفارمی وەك دیاری بۆ عێراق نارد، لەو ژمارەیەش هەرێم پێنج هەزار ژەمە ڤاكسینی بەركەوت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا