پۆڵەتیك پرێس
وەزارەتی پێشمەرگە رەتی دەكاتەوە هیچ جۆرە ڤاكسینێك لە لایەن ئەمریكاوە بۆ لیوا تایبەتەكانی وەزارەتی پێشمەرگە دابین كرابێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم، رزگارعەلی بەڕێوەبەری كاروباری پزیشكی لەوەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاندووە، بڵاوبوونەوەی هەواڵی دابین كردنی ڤاكسین لە لایەن ئەمریكاوە بۆ لیوا تایبەتەكانی وەزارەتی پێشمەرگە، هەواڵێكی ناڕاستە.
بەڕێوەبەری كاروباری پزیشكی دوپاتی كردەوە، كە سەرچاوەی فەرمی كاروباری تەندروستی لە وەزارەتی پێشمەرگە ئێمەین و لەوبارەیەوە هیچ هەواڵێكمان پێنەگەیشتووە، هەر چەندە داوامان لە هاوپەیمانان كردووە، بۆئەوەی ڤاكسین دابین بكەن بۆ هێزەكانمان، بەڵام تا ئێستا ئەم داوایەمان وەڵام نەدراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد،هەركاتێك وەڵاممان وەرگرت و ڤاكسینمان بەدەست گەیشت، ئەو كاتە بۆ كەناڵەكانی میدیاو پێشمەرگەكانمان ڕایدەگەیەنین.
راگەیەندراوەكەی وەزارەتی پێشمەرگە لەكاتێكدایە پێشتر ئەوە بڵاوكرایەوە ئەمەریكا ڤاكسین بۆ لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە دابین دەكات.