رێكخراوی تەندروستی جیهانی یەكەم ڤاكسینی كۆرۆنای پەسەند كرد

پۆڵەتیك پرێس

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی رەزامەندیان لەسەر بەكارهێنانی یەكەم ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەربڕی، کە کۆمپانیای فایزەر و بایۆتیكی ئەڵمانی پەرەی پێداوە.

رێكخراوەكە ئاماژە بەوەكردووە، فایزەر یەکەم کوتانی بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی بەکارهێنەرە لە WHO، بە پەسەندکردنیشی دەرگا بۆ وڵاتان دەکاتەوە بۆ خێراکردنی پرۆسەکانی پەسەندکردنی رێکخەری خۆیان بۆ هاوردەکردن و دابەشکردنی ڤاکسین.

 

بەریتانیا یەکەم وڵاتی جیهان بوو کە بەکارهێنانی بەپەلەی ڤاکسینی فایزەری پەسەند کرد، بەدوایدا بەحرەین و کەنەدا ، پێش ئەوەی مۆڵەتیان پێبدریت لە ئەمریکا و چەند وڵاتێکی جیهان .

ڤاكسینەكە بەڕێژەی لە 94% كاریگەری هەیەو سەرەتا ئەو كەسانە بەكاری دەهێنن كە مەترسی توشبونیان لەسەرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا