ڤاكسین دەدرێتە پزیشك و كارمەندانی تەندروستی راپەڕین

پۆلەتیك پرێس ـ محەمەد مستەفا

هاوشێوەی شوێنەكانی دیكەی هەرێم بڕیارە پزیشك و كارمەندانی تەندروستی لە سنوری ئیدارەی راپەڕین بە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا بكوترێن.

پێشڕەو خالید وتەبێژی تەندروستی راپەڕین بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لەلایەن وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمەوە بڕی 150 پێكوتەی دژە كۆرۆنا بۆ ئیدارەی راپەڕین دابینكراوە.

وتیشی، “ئەمڕۆ بەشێك لەو پزیشك و كارمەندانەی كە مامەڵە لەگەڵ توشبوانی كۆرۆنا دەكەن بەو پێكوتەیە دەكوترێن”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ڤاكسینەكە دروستكراوی وڵاتی چینە و داواشیان لە وەزارەتی تەندروستی كردووە كە بڕی زیاتری ڤاكسینەكە بۆ سنوری ئیدارەی راپەڕین دابین بكات.

گەشتنی ڤاكسینی كۆرۆنا بە راپەڕین لەكاتێكدایە، بەپێی ئامارەكانی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی راپەڕین تەنها لە ماوەی دوو رۆژی رابردودا 31 كەس توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون ئەوەش بەرزترین رێژەی توشبونە بەراورد بە چەند مانگی رابردو لەو سنورەدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا