ئاماری ئەو مامۆستایانە بڵاودەكرێتەوە كە ڤاكسینیان وەرگرتووە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویكردەوە، لەبەرئەنجامی هەماهەنگییان لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی تائێستا زیاتر لە چوار هەزار مامۆستا و فەرمانبەر ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتوە، داواش دەکەن مامۆستایان پابەندبن بەناو تۆمارکردن و وەرگرتنی ڤاکسین.

لەراگەیەندراوێكی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە،  پاڵپشت بە داتا تۆمارکراوەکانی سیستەمی (e- parwarda) ، سیستەمی ئەلیکترۆنی وەزارەتمان، تا ئێستا چوارهەزار و 262 مامۆستا و فەرمانبەری وەزارەت ( پێکوتەی ڤاکسینی کۆرۆنا) یان وەرگرتوە،  لە پێشتر ئامارەکان کەمتر بون لەو رێژەیە بەڵام بەرئەنجامی هەماهەنگی نێوان وەزارەتی پەروەردە  و وەزارەتی تەندروستی رێژەی وەرگرتنی ڤاکسین زیادیکردوە.

ئاماژە بەوەشدراوە، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پزیشک و کارمەندانی سەنتەرەکانی پێدانی ڤاکسین  لەتەواوی هەرێمی کوردستان  ئاسانکارییان لەگەڵ مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردەكردووە.

وەزارەتی پەروەردە لەراگەیەندراوەكەدا رایدەگەیەنێت،  بۆ ئەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران پارێزراوبن و پرۆسەی خوێندنی ساڵی 2021 بۆ 2022  بەشێوەیەکی ئاسایی دەستپێبکەن، داواکارن رەچاوی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی بکرێت بۆ خۆتۆمارکردنی پێشوەختە لە سیستەمی کوتانی کۆرۆنا و پابەندبون بە سەردانیکردنی بنکەکانی وەرگرتنی ڤاکسین لە رۆژانی سێشەممە پاش گەڕانەوەی ناوەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا