تەندروستی جیهانی هۆشداری لە دابەشكردنی ڤاكسین دەدات

پۆڵەتیك پرێس

رێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری لە نایەكسانی لە شێوازی دابەشكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا لە نێوان وڵاتە هەژارو دەوڵەمەندەكان دەدات كە بەوتەی ئەوان نایەكسانی هەیە.

تیدرۆس ئەدهانۆم بەڕێوەبەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، نایەكسانی لە دابەشكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا هەیەو بەوهۆیەشەوە جیهان لە بەردەم هەڵدێرێكی ئەخلاقی كارەساتباردایە.

ئاماژەی بەوەشكرد، تا دێت ئەو نایەكسانییە لە نێوان وڵاتانی هەژارو دەوڵەمەند زیاتر دەبێت، هەندێك وڵات لە كێبڕكێدان بۆ كوتانی سەرجەم هاوڵاتییەكانیان، بەڵام هەندێك وڵاتی دیكە ناتوانن ڤاكسینەكە بكڕن.

لەسەر ئاستی جیهان چەند جۆرێكی ڤاكسینی كۆرۆنا پەسەندكراون، حكومەتی وڵاتانیش گرێبەستی كڕینی ڤاكسین لەگەڵ كۆمپانیاكان ئەنجام دەدەن، بەڵام وڵاتە هەژارەكان هێشتا ناتوانن ئەو ڤاكسینە بۆ هاوڵاتیانیان دەستەبەر بكەن.

لە ماوەی رابردوشدا، رێكخراوی تەندروستی جیهانی هاوكاری بەشێك لە وڵاتانی هەژاری كردو بەشێك لە ڤاكسینی كۆرۆنای بۆ دابینكردن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا