پسپۆڕێك: بانگەشەی هەڵبژاردن هۆكاری بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبوون بە كۆرۆنایە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دكتۆر گۆران عەبدوڵا پزیشكی پسپۆڕی هەناوو دكتۆرا لە سیستمی تەندروستی نێودەوڵەتی دەڵێت، بانگەشەی هەڵبژاردن هۆكاری سەرەكی زیادبوونی رێژەی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنایە لە هەرێمی كوردستان، هۆشداریدەدات لە هەڵكشانی زیاتری پەتاكە.

دكتۆر گۆران عەبدوڵا پزیشكی پسپۆڕی هەناوو دكتۆرا لە سیستمی تەندروستی نێودەوڵەتی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: بارودۆخی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان خراپە و بەرەو خراپتریش دەچێت، لە ناوچەی راپەڕین و چوارقوڕنە ژمارەی توشبوون و مردن بە كۆرۆنا هەڵكشاوە، بەداخەوە پێناچێت ئەم دۆخە تەنها لە رانیە و چوارقوڕنە و قەڵادزەبێت بەڵكو لە سەرتاسەری كوردستان بۆی هەیە هەمان دۆخ رووبدات.

دكتۆر گۆران عەبدوڵا وتی: هۆكارەكان بۆ هەڵكشانی كۆرۆنا زۆرن بە تایبەتی لە ماوەی رابردوو بەهۆی كۆمەڵێك بیانووی سیاسی و كۆمەڵایەتی قەرەباڵغی زۆر دروستكرا، بەبێ‌ ئەوەی پابەندبوون بە رێنماییەكانەوە هەبێت، لە كاتی بانگەشەی هەڵبژاردن خەڵكێكی زۆر كۆدەبوونەوە بەناوی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە، بەبێ‌ ئەوەی ماسك ببەستن یاخود رێنماییەكانی دیكەی پاك و خاوێنی و دەست شوشتن جێبەجێبكەن.

وتیشی: هەروەها كۆمەڵێك بۆنەی دیكە وەكو فێستیڤاڵی هەنار یەكێكە لە هۆكارەكانی بڵاوبوونەوەی رێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا.

ئاماژەی بەوەشكرد، ژمارەی ئەوانەی ڤاكسینیان وەرگرتووە لە هەرێمی كوردستان زۆر كەمە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ شكستی دەسەڵاتی تەندروستی و سیاسی لە هەرێم كە نەیتوانیوە ژمارەیەكی باش ڤاكسین پەیدابكات، نەشی توانیوە قەناعەت بە خەڵك بهێنێت ڤاكسین لە خۆیان بدەن، لە لایەكی دیكە بەرپرسانی تەندروستی سەرقاڵی بانگەشەی هەڵبژاردن بوون و ئاگایان لە تەندروستی خەڵك نەمابوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا