تەندروستی هەرێم لەبارەی شەپۆلی سێیەمی كۆرۆنا هۆشداری دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عێراق رایگەیاند،  شەپۆلی سێیەمی كۆرۆنا گەیشتووەتە عێراق و ئەوانیش پلانیان داناوە بۆ زیادكردنی بڕی ڤاكسینی كۆرۆنا و بنكەكانی كوتان و وەزیری تەندروستی هەرێمیش لەبارەی سەرهەڵدانی شەپۆلی سێیەمی كۆرۆنا هۆشداری دەدات.

سیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق بەمیدیاكانی عێراقی ڕایگەیاندووە، ئەو شەپۆلە نوێیەی كۆرۆنا، كە بە شەپۆلی سێیەم دادەنرێت گەیشتۆتە عێراق و زۆر بەهێزتر و مەترسیدارترە لە شەپۆلی یەكەم و دووەمی كۆرۆنا.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، کە وەزارەت دەستیکردووە بەجێبەجێکردنی پلانێکی فراوان بۆ زیادكردنی بڕی ڤاكسینی كۆرۆنا و ئەو بنكانەی كوتانی لێ‌ ئەنجام دەدرێت لە سەرتاسەری عێراقدا.

لای خۆییەوە، رەبی فەلاح، ئەندامی تیمی پزیشکی ڕاگەیاندن لەوەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاندووە، زیادبوونی ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا ئاماژەیە بۆ ئەوە، کە عێراق چووەتە ناو شەپۆلی سێیەمی كۆرۆناوە کە لە شەپۆلی یەکەم و دووەم مەترسیدارترە.

هاوكات، هێرش سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، تا ئێستا روون نییە شەپۆلی سێیەمی كۆرۆنا كە بە “دەلتا” ناسراوە گەیشتبێتە هەرێمی كوردستان لەبەرئەوەی  هیچ پشكنینێك نییە دەری بخات و یەكلایی بكاتەوە كە ئەو كەسانەی توشی كۆرۆنا دەبن لەجۆرە نوێیەكەن.

وتیشی،  تەواوی نیشانەكانی شەپۆلی سێیەمی كۆرۆنا وەك شەپۆلی یەكەم و دووەمی كۆرۆنا وایە  ئەوەی جیاوازە ئەوەیە دەلتا خێراتر بڵاودەبێتەوە.

وەزیری تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان هۆشداری مەترسی دەداتە هاوڵاتییان سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆناو ئاشکرایکرد شەپۆلی سێیەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تەواوی جیهاندا سەر هەڵدەدات، داواشی لە هاوڵاتییان كرد پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ شەممە 24ی حوزەیرانی 2021 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،  بە دوو شەپۆلی كۆرۆنادا تێپەڕیوین و ژمارەی تووشبوانیش خەریكە جێگیر دەبێت، بەڵام هۆشداری دەدەینە هاوڵاتییان پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن.

ئاماژەی بەوەشکرد، كۆرۆنا لە جیهان تەواو نەبووە و وڵاتانی جیهان و تەندروستی عیراقیش هۆشداری شەپۆلی سێیەمیان داوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا