پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دوای ئەوەی پشكنینی كۆرۆنا بۆ شاژنی بەریتانیا، ئەلیزابێسی دووەم كرا دەركەوت هەڵگری ڤایرۆسەكەیە.
لە راگەیەندراوێكدا كە لە لایەن كۆشكی بێكینگهامەوە بڵاوكراوەتەوە، باس لەوە دەكات شاژنە ئەلیزابێسی دووەم كە تەمەنی95 ساڵە تووشی پەتای كۆرۆنا بووە و نیشانەكانی پەتاكەی بە سووكی تیایدا دەركەوتووە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، شاژن ئەم هەفتەیە لە ویندسۆر بەردەوام دەبێت لەسەر ئەركە سووكەكانی و شاژن بەردەوام دەبێت لە وەرگرتنی هاوكاریی پزیشكی و پەیڕەوكردنی سەرجەم رێنماییە گونجاوەكان.