بۆمبێکی چێنراو لە بەغدا باڵیۆزخانەی بەریتانیای کردە ئامانج

پۆڵەتیک پرێس

بۆمبێکی چێنراو لە ناوچەی سەوزی بەغدای پایتەختی عێراق، ئۆتۆمبێلێکی دیبلۆماسی باڵیۆزخانەی بەریتانیای کردە ئامانج، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە.

میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، بۆمبێکی چێنراو باڵیۆزخانەی بەریتانیای لە ناوچەی سەوزی بەغدا کردە ئامانج و تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لە رووداوەکە رانەگەیاندووە.

ئەوەش هاتووە، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە و بەدواداچوونی زیاتر دەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەرەبەیانی سێشەممە ١٥ی ئەیلول، دوو موشەکی جۆری کاتیۆشا ئاراستەی ناوچەی سەوز لە بەغدا کران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا