رەزامەندی لەسەر بەكارهێنانی چارەسەرێكی كۆرۆنا درا

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەرایەتی خۆراك و دەرمانی ئەمریكا (FDA)، ڕەزامەندی بەپەلەی دا بۆ بەكارهێنانی چارەسەرێك بۆ كۆڤید-19 كە لەلایەن كۆمپانیای بایۆتەكنەلۆجیەوە پەرەی پێدراوە.

ستیفان هان بەڕێوەبەری خۆراك و دەرمانی ئەمریكا ئاماژەی بەوەكردووە، دەرمانە پەسەندكراوەكە بۆ چارەسەركردنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا بەكارهاتووە كاتێك تووشی كۆڤید-19 بووە.

ئەوەش دەخاتەڕوو، ڕێگەدان بەم چارەسەرییانە بە دژە تەنی مۆنۆلۆنال، لەوانەیە ڕێگە بە نەخۆشەكان بدات خۆیان لە نەخۆشخانە دوور بگرن و باری تەندروستییان سوك بكەن.

بەڕێوەبەری كۆمپانیای ریگینیرۆن ئەمریكی باسی لەوەكردووە، ئەو چارەسەرییە هەنگاوێكی گرنگە لە شەڕی دژی كۆرۆنا، چونكە دەتوانرێت لەچارەسەركردنی نەخۆشە پڕ مەترسییەكان لە ئەمەریكا بەكاربهێندرێت.

لەئێستادا چەندین وڵات لە هەوڵی دۆزینەوەی ڤاكسینی تایبەت بە چارەسەری كۆرۆنادان، بەڵام هێشتا هیچكام لە هەوڵەكان نەگەشتونەتە قۆناغی كۆتایی.

بەشێك لە وڵاتانیش لە سەرەتای سەرهەڵدانی كۆرۆناوە بەناچاری پەنایان بۆ چەند چارەسەرێك بردووە، تاوەكو كاریگەری نەخۆشییەكە لەسەر توشبوان كەمبكاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا