پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان لەسلێمانی رایگەیاند، ڕێژەی تووشبوون بە کۆڕۆنا ڕۆژ دوای ڕۆژ لە زیادبووندایە و رێژەو ژمارەی تووشبوون لەناو منداڵانیش بەشێوەیەكی زۆر زیادی کردووە.
پشدەرعەبدوڵڵا، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان لەسلێمانی بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، رێژەی توشبوون بەكۆرۆنا لەناو منداڵاندا بەڕێژەیەكی بەرچاو رووی لەزیاد بوون كردووەو جیاكردنەوەی نیشانەكانیشان جیاوازە و جیاکردنەوەیان لەكەسانی گەورە زۆرقورسە.
وتیشی، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆر لەو منداڵانەی تووشبوون پێویستیان بە مانەوە نەبووە لە نەخۆشخانە،بەڵام بەشێکیان پێویستیان پێیی بووە و داخڵ کراون و ماونەتەوە، بەشێکیش لەمنداڵان بە تووندی تووشی پەتاكە بوون و جێگەی مەترسین.
رونیشیكردەوە، بەشی هەرە زۆری ئەوانەی داخڵ دەکرێن وەڵامیان بۆ چارەسەر هەیە و هەندێکیان پێش ئەوەی ئەنجامی پشکنینەکە بگەڕێتەوە تەندرووستیان باش ئەبێت و نەخۆشخانە جێدەهێڵن.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان راشیگەیاند، لە دیارترین نیشانەکانی زنجیرە کۆڕۆنا تازەکە(دەلتا) تا و کۆکە ،بێهێزی ،سکچوون و ڕشانەوەیەوەیە.
بەوتەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان، رۆژانە لە20% بۆ 25% ئەو كەسانەی توشی كۆرۆنا دەبن لەچینی منداڵانن بەنمونەش ئەگەر رۆژانە لەكوردستان دووهەزار هاوڵاتی توشی پەتای كۆرۆنا بن لەو رێژەیە 400 یان منداڵن.
راشیگەیاند، بەڵگە بۆ زیادبوونی رێژەی كۆرۆنا لەناو منداڵاندا ئەوەیە كە كۆرۆنا لەتەمەنە گەورەكان كەم دەكات سكچون و رشانەوەو نیشانە سەرەتاییەكانی كۆرۆنا لەناو منداڵانیش كەمدەكات
ئاماژەی بەوەشكرد، بەدڵنیاییەوە بەشێكی زۆری ئەو منداڵانەی توشی سكچون و رشانەوەش دەبن هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنانان بۆیە تكا دەكەین لەهەمووا پابەندی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی بن،بۆ ئەوەی پارێزراو بن پەلە بکەن لە وەرگرتنی ڤاکسی.