هۆكاری مردنی ئەندامانی یەك خێزان بەكۆرۆنا ئاشكرا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، مردنی چەند كەسێك لە یەك خێزان بەهۆی چارەسەری هەڵەوەیەو درەنگ گەشتنی ئەو خێزانیانەیە بە نەخۆشخانە.

ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم بۆ پۆڵەتیك پرێس رایگەیاند، زۆربەی ئەو حاڵەتانەی بوونەتە هۆكاری ئەوەی چەند كەسێكی خێزانێك بەهۆی كۆرۆناوە گیان لەدەست بدەن ئەوە چارەسەری هەڵە وەردەگرن، هەروەها زۆربەیان بە بارودۆخێكی زۆر خراپ دەگەیەنرێنە نەخۆشخانەكان.

وتیشی، “كۆرۆنا جیاوازی ناكات لە نێوان هیچ تەمەن و هیچ كەسێكدا، بۆیە خراپی دۆخەكە دەبێتە هۆی مردنی كەسەكان”.

لەماوەی رابردوداو بەتایبەت لە پارێزگای سلێمانی ژمارەیەك ئەندامی چەند خێزانێك بەهۆی كاریگەری ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا، دواترینیشیان دایكێك و دوو كچ بوون كە لەماوەی چەند رۆژێكدا بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا