وەزارەتی تەندروستی هۆشداری دەدات لە نوێترین جۆری كۆرۆنای گۆڕاو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بریكاری وەزارەتی تەندروستی هەرێم لەبارەی سەرهەڵدانی جۆری نوێی كۆرۆنا كە بە (ئۆمیكرۆن) ناسراوە، راگەیاند، بۆ روبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عێراق بە هاوكاری رێكخراوی تەندروستی جیهانی بە شێوەی یەك تیم كاردەكەین و هۆشداریش دەدرێت لەجۆرە نوێیەكە و ئەگەری هەیە وەك جۆرەكانی تری كۆرۆنا لە داهاتوودا تۆماربكرێت و بێتە ناومانەوە.

دكتۆر رەهێڵ فەرەیدون بریكاری وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند: ئەگەر چی تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی كۆرۆنای نوێ بەناوی ( ئۆمیكرۆن) لە هەرێم و عێراق تۆمارنەكراوە ، بەڵام ئەگەری هەیە لە داهاتوودا تۆماربكرێت و بێتە ناومانەوە.
بریكاری وەزارەتی تەندروستی وتی: هەر لە سەرەتای سەرهەڵدانی كۆرۆناوە بابەتی كەرەنتینكردن هەبووە، بۆیە ئێستاش بۆ جۆرە نوێیەكە بەهەمان شێوازو میكانیزمی پێشوو دەبێت و هەر گەشتیارێك لەو وڵاتانەی كە جۆرە نوێیەكەی تێدا تۆماركراوە بگەڕێتەوە كەرەنتین دەكرێت.

وتیشی: هەرجارێك ڤایرۆسەكە خۆی گۆڕیبێت، خێراتر بڵاوبوەتەوە و نیشانەی نوێی هێناوە، بۆیە ئەم جۆرە نوێیەش بەتەئكید خێراتر دەبێت و نیشانەی زیاتری دەبێت و مەترسی زیاتر دەبێت و لە ناو هاووڵاتیاندا خێراتر بڵاودەبێتەوە.

باسی لەوەشكرد مەترسیەكە لەوەدایە هێشتا ئێمە شەپۆلی سێیەمان تێنەپەڕاندوە ئەمە ببێتە شەپۆلی چوارەم، بەڵام بۆ روبەڕووبونەوەی هەموو جۆرەكان تاكە چارەسەر وەرگرتنی ڤاكسینە كە هاووڵاتیان وەریبگرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا