فاوچی: گۆڕاوی نوێی كۆرۆنا خێرایە لە تەشەنەكردن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنتۆنی فاوچی، گەورە راوێژكاری پزیشكیی كۆشكی سپی باس لە گۆڕاوی نوێی كۆرۆنا “ئۆمیكرۆن”، كە بەمدواییانە لە باشووری ئەفریقیا دۆزرایەوە دەكات و دەڵێت، چەند ئاماژەیەكی بەدەستەوە داوە كە زۆر بە خێرایی تەشەنە دەكات.

فاوچی لە دیمانەیەكدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی “ئێن بی سی” جەختی كردەوە، ئەو ئەمەریكییانەی شەش مانگ بەسەر یەكەم ژەمی ڤاكسینیان تێپەڕیوە، پێویستە ژەمی بەهێزبوون “ژەمی سێیەم”یش وەربگرن.

ئاماژەی بەوەشدا، دەكرێت گەشتە ئاسمانییەكان بەشێوەیەكی ئاسایی بەردەوام بن، بەو مەرجەی رێز لە پرۆتۆكۆڵی سەلامەتی بگیرێت.

گۆڕاوی ئۆمیكرۆنی كۆرۆنا لە بڵاوبوونەوە لە سەرانسەری جیهان بەردەوامە و ئەمڕۆش دوو حاڵەتی تووشبوون بەو زنجیرە نوێیەی كۆرۆنا لە وڵاتی ئوسترالیا تۆماركراون، ئەمەش وێڕای ئەوەی كە زۆرێك لە وڵاتان گەشتەكانیان لەگەڵ وڵاتانی دیكە راگرتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا